ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له كوتله‌ی سۆیانا كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی مه‌سیحیه له په‌رله‌مانی عێراق، باس له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كوتله‌كه‌یان ده‌كات له‌گه‌ڵ شاندێكی په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی مه‌سیحییه‌كانی عێراق بۆ شانده‌كه خراوه‌ته‌روو كه له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆریان چونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
سامی ئۆشانه، بۆ كوردستان تیڤی گوتی: ''له به‌غدا وه‌ك كوتله‌ی سۆیانا پێشوازیمان له شاندێكی په‌رله‌مانتارانی فه‌ره‌نسا كرد له‌وێ باسمان له بارودۆخی ئێستای عێراق كرد به‌تایبه‌ت ره‌وشی پێكهاته‌كان و ئه‌وه‌ی گرنگ بوو له كۆبونه‌وه پێشنیارمان كرد كه یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان ده‌ربكرێت له عێراقدا تا مافخوراو نه‌بن، چونكه پێكهاته‌ی مه‌سیحی رووبه‌رووی مه‌ترسی كۆچ و ده‌ركردن بونه‌ته‌وه، به‌جۆرێك له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه %70ـی مه‌سحییه‌كانی عێراق وڵاتیان جێهێشتووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: قۆناغی دووه‌می كۆچی مه‌سیحییه‌كان به‌تایبه له‌دوای هاتنی داعش له 2014 ده‌ستی پێكردووه زیانێكی زۆر به‌ر شوێنی نیشته‌جێبوونی مه‌سحییه‌كانی عێراق كه‌وت به‌تایبه‌ت له‌ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ترسی هێرشی تیرۆرستی و كوشتن به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان چوون.
ئۆشانه ده‌شڵێت: خۆشبه‌ختانه له كوردستان ژماره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت به پاراستنی مافی پێكهاته‌كان هه‌یه و مافه‌كانیان پارێزراوه، بۆیه گرنگه ئه‌م كلتووری پێكه‌وه‌ژیانه ته‌واوی عێراقیش بگرێته‌وه و مافه‌كانیان به‌پێی یاسا پارێزراوبێت و ناكرێت كه‌سانێك به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی مه‌سیحی ئاراسته‌ی مه‌سحییه‌كان بكه‌ن چونكه له پێشووتردا نه‌توانراوه نوێنه‌رایه‌تییه‌كی باشیان بكرێت، بۆیه ئێستا قۆناغه‌كه گۆراوه و ده‌بێت به‌جدی كاربكرێت بۆ پاراستنی مه‌سیحییه‌كان له عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.