سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، کاری چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی سایدی ڕێگای سەرەکی هەولێر_ گوێڕ کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە
ئەمڕۆ هەینی 6ـی شوبات، سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند: لەژێر چاودێری ئەندازیار کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری شارەوانی شەش و سەرپەشتیار، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندازیارانی پرۆژە، پڕۆژەی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی هەردوو سایدی شەقامی سەرەکی هەولێر_ گوێڕ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە .
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پڕۆژەکە لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوەی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیەکان، وە بە هەماهەنگی لەگەڵ کارگەی قیڕی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر جێبەجێ دەکرێت ئەوەش بۆ باشترکردنی ڕێگاوبانی ناوچەکەو کەمکردنەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و شوفێران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.