Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 19:15

ئیلۆن مەسك: ئەمریكا لە لێواری دروستبوونی شەڕی ناوخۆدایە

کوردستان TV
100%

ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكی ئاشكری دەكات كە وڵاتەكەی لە لێواری دروستبوونی شەڕی ناوخۆدایە.

مەسك لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) رایگەیاندووە: بەهۆی رووبەڕووبوونەوەی نێوان ئیدارەی ئێستای ئەمریكا و هێزە لیبڕالییەكان، وڵاتی ئەمریكا نزیك دەبێتەوە لە روودانی شەڕی ناوخۆ بەتایبەتیش كە چەند رۆژێكە خۆپیشاندانەكان دژی پۆلیسی كۆچبەران زیادیان كردووە.

ئەم پۆستەی مەسك لە كاتێكدایە كە ڕۆژی هەینی رابردوو هەزاران خۆپیشاندەر دژی هەڵسوكەوتەكانی پۆلیسی كۆچبەران هاتنە سەر شەقامەكانی مینیاپۆلیس لە ویلایەتی مینیسوتا، دواتریش خۆپیشاندانەكان لۆس ئەنجلۆس و بۆستن و نیۆیۆڕك و ئۆریگۆنیشی گرتەوە.

خۆپیشاندانەكان بەهۆی كوژرانی هاووڵاتییەكی ئەمریكی بە دەستی پۆلیسی كۆچ و گومرگی ئەمریكا دروستبوون، هەرچەندە پێشتر پۆلیس ئاماژە بەوەدابوو كە هاووڵاتییەكە چەكدار بووە و پۆلیس بۆ بەرگری تەقەی لێ كردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.