Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 13:41

شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سووریا تاوتوێ كراوە و جەخت لە مافەكانی گەلی كورد لەو وڵاتەدا كراوەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بڵاوی كردۆتەوە: ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لە محەمەد ئیسماعیل سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا و شاندێكی یاوەری كردووە.

وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ شاندی میوان جەختی لە دابینكردنی مافەكانی گەلی كورد لە سووریا كردۆتەوە كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی بنەمای یەكسانی هاووڵاتییان و پاراستنی جیاوازییە كولتووری و كۆمەڵایەتییەكان لە چوارچێوەی سووریادا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لە یەكێتی خاكی سووریا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی وڵات كراوەتەوە.

شاندەكەی ئەنجوومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا پێشوازییان لە مەڕسوومی سەرۆكایەتی ژمارە 13 كردووە وەك هەنگاوێكی گرنگ بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی كورد لە سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.