بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و پاراستنی بەرژەوەندی جوتیاران، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتەی دەرکرد و بڕیارەکەش لە چەند ڕۆژی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەک ئاراستەی سەرجەم بازرگانان و کۆمپانیاکان و هاوردەکاران دەکات. لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دراوە، کە بە پشتبەستن بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، هاوردەکردنی بەرهەمی (تەماتە) بۆ ناو هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت.
بڕیارەکە لە ڕۆژی (6ـ2ـ2026)ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا کاتێکی نادیار هاوردەکردنی ئەو بەرهەمە قەدەغە دەبێت. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕێکخستنی جوڵەی بازرگانییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.