Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:40

پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردن خەرج كرا

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دەستی كرد بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووقی هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی عێراق.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ئەمڕۆ دووشەممە دەستكراوە بە ناردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ لە رێگەی بانكی رافیدەین پارە بنكەی كۆمیسیۆنی حەوت پارێزگا نێردراوە كە بریتین لە پارێزگاكانی (هەولێر، دهۆك، كەركووك، بەسڕە، بابل، میسان و نەجەف) تا بەسەر كارمەندانی سەر سندووق دابەش بكرێت.

كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەداوە كە لە رۆژانی داهاتوو پارەی پارێزگاكانی دیكەش دەنێردرێت بۆ ئەوەی بەسەر كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردن دابەش بكرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.