دوای پێنج کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا و بەردەوامی ناردنیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی موخی ئێسک بۆ دەرەوەی وڵات. سێیەمین کاروانی ئەو نەخۆشانە کە چواردە تووشبووی تالاسیمیان بە سەرکەتووی گەڕانەوە.
ڕۆژی دووشەممە، 2ـی شوبات، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای پێنج کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا و بەردەوامی ناردنیان بۆ نەشتەرگەری چاندنی موخی ئێسک بۆ دەرەوەی وڵات. سێیەمین کاروانی ئەو نەخۆشانە کە بریتین لە چواردە توشبووی تالاسیمیا دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکان مانەوەی زیاتر لە 100 ڕۆژ بە سەرکەتووی گەڕانەوە.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە سوپاس و دەستخۆشی زۆرەوە بۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەوا بە پەرۆشی و پاڵپشتی ئەوان، ئەم پڕۆژە مرۆڤدۆستیەی حکوومەتی هەرێم سەرکەوتووانە دەستیپێکردووە و بەردەوامە و ئومێد و هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتی خستۆتە ناو سەدان خێزان.
لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە: ئێستا زیاتر لە 172 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان لە دەرەوەی وڵات بوون بۆ نەشتەرگەری چاندنی موخی ئێسک دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی لە کوردستان، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کران.
وەزارەتی تەندروستی: لە ئەستۆگرتنی تەواوی خەرجیەکانی چوون و هاتنەوە و مانەوە و پشکنینەکان و نەشتەرگەری و چارەسەرییەکان لەسەر بوودجەی پێویستی وەزارەت دابین کراوە هەروەها لەڕۆژانی داهاتووش کاروانی شەشەم ژمارەیەک لە تووشبووان و هاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن بۆ هەمان مەبەست
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.