ئەمشەو یەكشەممە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لە شارەدێی شۆڕش هاووڵاتییەك بە فیشەك كوژرا.
بەڕێوەبەری كاگێڕی تەندروستی چەمچەماڵ بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: كەمێك پێش ئێستا هاووڵاتییەک لە گەڕەکی پیریادییەکان لە شارەدێی شۆڕش هاتە كوشتن.
راشیگەیاند: هاووڵاتییەكە ناوی (فەخرەدین محەمەد ئەمین) تەمەن 40 ساڵە و ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.
هەروەها رایگەیاند: ئێستا تەرمەی كوژراوەكە ڕەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی چەمچەماڵ کراوە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری کارگێڕیی تەندروستی چەمچەماڵ هۆکارەکەی رووداوەكە و كوشتنی هاووڵاتییەكە کێشەی کۆمەڵایەتییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.