پێشبینی دەكرێت لە دووسبەی سێشەممەوە شەپۆڵێكی دیكەی بەفر و بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت: لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتووەوە شەپۆڵێکی دیكەی بەفر و بارانبارینی زۆرباش سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
راشیگەیاند: لە نێوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئەگەری چالاکبوونی هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزە و بارانی بەخوڕهەیە و بەهۆیەوە لە هەندێك شوێن مەترسی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو بەتایبەت لە شوێنە نزمانەکان هەیە.
شارەزاكەی كەشناشی گوتیشی: پێشبینی دەکرێت زۆرترین بڕی باران لە پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە و سۆران و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر تۆمار بکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە كاریگەری شەپۆڵەكە تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
گوتیشی كە لە درەنگانی شەوی پێنجشەممە لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان ئەگەری ڕوودانی دیاردەی چڕی تموومژ هەیە بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕادەی شێ و دابەزینی پلەکانی گەرما .
گەڵۆزی ئاماژەشی دا كە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا ئەگەری بەفربارینی باش هەیە و پلەکانی گەرماش 3-4 پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.