Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 17:35

کەشناسی: بارانبارین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوبەرایتیی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوەییەکان بەفر دەبارێت.

ڕۆژی یەکشەممە، 1ـی شوبات، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: بە گشتی ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە سەر ناوچە جیاجیاکان هەروەها بارانبارین بە شێوەی نمە باران لە سەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمانی هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە باران لە هەندێ کاتدا. پلەی گەرما 1 بۆ 3 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی دووشەممە، 2ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروست بوونی تەم لەسەر ناوچە شاخاویەکان. لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران لە سەر هەندێ ناوچەی جیا جیا دووبارە دەست پێدەکاتەوە، لەگەڵ بەفربارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان. هەروەها سەنتەری پارێزگاکان نمە بارانێکی کەمی دەبێت لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ. پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێم یەکشەممە دووشەممە
هەولێر 13 15
سلێمانی 12 13
دهۆک 13 12
هەڵەبجە 13 13
زاخۆ 12 13
چەمچەماڵ 12 14
سۆران 7 8
پیرمام 10 12
حاجی ئۆمەران 2 4
ئاکرێ 11 13

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.