Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 20:52

بەرگریی شارستانی غەززە: به‌هۆی بۆردومانی ئیسرائیل 28 کەس کوژراون

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شەممه‌، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی غەززە به‌رده‌وامی هه‌بوو، بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانی غه‌ززه‌ش 28 کەس کوژراون کە لەنێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه‌.

 هاوکات سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، وەڵامی ئەو شتانە دەداتەوە کە بە پێشێلکارییەکانی حەماس بۆ ئاگربەست ناوی بردووه‌.

سەرەڕای ئەوەی کە ئاگربەست بە نێوەندگیری ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەدا چووەتە قۆناغی دووەمەوە، توندوتیژی لە خاکی غه‌ززه‌ له‌ كه‌رتی باشوور بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هه‌ردوولا حه‌ماس و ئیسرائیل یەکتر تۆمەتبار ده‌كه‌ن  بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست.

ئه‌وه‌ش دوای ئەوە دێت کە بڕیار وایه‌ ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە کردنەوەی دەروازەی ڕەفه‌ح  له‌نێوان غەززە و میسری ڕابگه‌یه‌نێت، بە مەرجی سنووردارکردنی تایبەت ته‌نیا بۆ جووڵەی تاکەکان و به‌ رێوشوێنی ئه‌منی توند.

به رگریی شارستانی له غه ززه بڵاویکرده وه که تیمه کانی فریاکه وتن توانیوویانه‌ 28 كوژراو بدۆزنه وه له‌ژێر دارو په‌ردووی باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كان كه‌ زۆرینه‌یان ژن و منداڵن و زۆری تریش تا ئێستا ماون و بێسه‌رو شوێنن.

راشیگه‌یاند: ئیسرائیل به‌شێوه‌ی هه‌ره‌مه‌كی بۆردومان ده‌كات و ئه‌و 28 كه‌سه‌ی كه‌ كوژراون هه‌موویان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێتاوانن كه‌ ژن و منداڵیشی تێدایه‌.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.