ئه‌مرۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له والی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی فه‌یس بووك له په‌یامێكدا پشتیوانی و پێشوازی خۆی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی كاتیی سوریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌ربڕی و به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ هاتنه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی ناوی برد.
ئه‌مه‌ش ده‌پی په‌یامه‌كه‌یه ...
پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی سووریا و هەسەدە دەکەین و هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە، فراوانتر بکرێت و ببێتە مایەی ئاشتی و ئازادی زیاتر و سەقامگیری و پێشکەوتن بۆ هەموو سووریا و بە تایبەتی ناوچە کوردییەکان و ببێتە سەرەتایەک بۆ دابینکردنی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا.
هه‌روه‌ها ڕێگە خۆش بکات بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکان بۆ مال و زێد و ناوچەکانی خۆیان.
پشتیوانی گەلی کوردستان لە هەموو جیهان و بە تایبەتی ڕوڵی جەنابی سەرۆک بارزانی، لە کۆتاییهێنان بە گرژیەکان و گرتنەبەری ڕێگەی دایەلۆگ بۆ چارەسەریی بنەڕەتی کێشەکان، جێگەی شانازییە.
ڕێز و پێزانینمان هەیە بۆ ڕۆڵی سەرۆک و حکوومەت و نوێنەر و کۆنگرێسی ئەمەریکا و وڵاتانی دۆست لە کوتاییهێنان بە گرژیەکان و پشتیوانیکردنی مافە ڕەواکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و سەقامگیریی لە ناوچەکە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
30-1-2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.