ئه‌مڕۆ هەینی تۆم باراک نوێنەری تایبه‌تی ئەمه‌ریکا بۆ كاروباری ناوخۆی سوریا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی كاتیی سوریا و هێزە کوردییەکان " هه‌سه‌ده" کرد، کە مەرجی تێکەڵکردنی وردە وردەی دامودەزگا سەربازی و مەدەنییە کوردییەکانه بە دامەزراوە دەوڵەتییەکانەوە.
تۆم باراك ستایشی ئەو هەنگاوە بوێرانەی کرد کە هەردوولا گرتوویانەبەر كه رۆڵی گرنگ ده‌بینێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیریی و ئارامی بۆ ناوچه‌كه و سوریا.
باراک لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نوسیوویه‌تی: "ئەو ڕێککەوتنەی کە دوای چەند هەفتەیەک لە پێکدادانەکانی نێوان حکوومەت و هێزە کوردییەکان هاتۆته ئاراوه خاڵێكی وەرچەرخانی قووڵ و مێژووییه لە سوریا و ناوچه‌كه بەرەو ئاشتەوایی نیشتمانی و یەکڕیزی و سەقامگیری هەمیشەیی ده‌بات."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.