ئه‌مڕۆ هەینی كۆشكی کرێملین ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه داوای لە ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا کردووە تا 1ی شوبات هێرشە ئاسمانییەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت، ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی تۆڕی گشتیی کارەبا له ئۆكراینا لە پلەی گەرمی زۆر نزمدا به‌هۆی بۆردومانه‌كان زیانی پێگەیشت و له‌كاركه‌وت.
دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی كۆشكی کرێملین بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، دۆناڵد ترەمپ داواکارییەکی شەخسی ئاراستەی پووتین کردووه کە بۆ ماوەی هەفتەیەک خۆی لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر کیێڤ بەدوور بگرێت، تا 1ی شوبات، بەمەبەستی ڕەخساندنی هەلومەرجی لەبار بۆ دانوستانەکان.
پێسكۆڤ له قسه‌كانی ئه‌وه‌ی نه‌خستووه‌ته‌ڕوو كه ئایا رووسیا داوایه‌كه‌ی تره‌مپ جێبه‌جێ ده‌كات یاخود نا ، به‌ڵام دووپاتی كرده‌وه كه پووتین هاوڕا بووه له‌گه‌ڵ تره‌مپ، ئه‌وه‌ش بۆ مه‌به‌ستی خۆشكردنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.