Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 22:27

گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیراون

کوردستان TV
100%

ئەمشەو پێنجشەممە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران، هۆكارەكەشی دروستبوونی ئەو تەمومژە چڕەیە كە لە شاری هەولێر دروستبووە.

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: ئەمشەو سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیراون.

راشیگەیاند: هۆكاری وەستانی گەشتە ئاسمانییەكان بەهۆی بوونی ئەو تەموژەیە كە لە شاری هەولێر دروستبووە و بەهۆیەوە مەودای بینینی بەڕێژەیەكی بەرچاو كەم بووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئێوارەوە تەمومژێكی چڕ لە شاری هەولێر دروستبووە بەتایبەت لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر كە بەهۆیەوە مەودای بینین بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمبووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لەبارەی تەمومژەكەی ئەمشەو رایگەیاندبوو، پێشبینی دەکرێت کاریگەرییەکەی تا کاتەکانی بەیانی زووی سبەی هەینی بەردەوام بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.