Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 22:27

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای گوتووێژ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند، پێویسته‌ به‌ر له‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی وێرانكه‌ر ببینین گوتووێژ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكرێت بەتایبەتی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی.

گۆتێرێس راشیگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ به‌ په‌له‌ هەوڵ بدرێت بۆ دوورکەوتنەوە لە قەیرانێک کە دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی به‌گشتیی بۆ ناوچەکە دەبێت.

گۆتێرێس لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەگای ڕێکخراوەکە لە نیویۆرک گوتی: "ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو سەرکوتکردنە دڕندانەیەمان کردووە کە لە ئێران ڕوویداوە، به‌ڵام با بژارده‌ی گفتوگۆ بكرێته‌ ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسی ئێران.  

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ گفتوگۆ بەردەوامەکان دەکەین و پێمانوایە گرنگە گفتوگۆیەک هەبێت بۆ ئەوەی بگەینە ڕێککەوتن بەتایبەتی لەسەر پرسی ئەتۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، بەمەش دووربکەونەوە لە قەیرانێک کە ڕەنگە لێکەوتەی وێرانکەری بۆ ناوچەکە هەبێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.