Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:48

بەهۆی هەڕەشەكانی ترەمپ بۆ سەر ئێران.. نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە سەرووی 70 دۆلار

کوردستان TV
100%

لە دوێنێوە نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە، كەمێك پێش ئێستا نرخی هەر بەرمیلێك گەیشتە سەرووی 70 دۆلار، ئەم دۆخەش بەهۆی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ سەر ئێران دروستبووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت گەیشتە ڕێژەی 4.3% و ئێستا هەر بەرمیلێك بە 70.33 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

بەهەمانشێوە نرخی نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریكیش رووی لە بەرزبوونەوە كرد بە رێژەی 4.67% و ئێستا هەر بەرمیلێكی بە 66.02 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت لە دوای نیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە دەستی پێ كردووە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی توندی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران كرد.

دۆناڵ ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە كەشتیگەلێكی گەورەی جەنگی وڵاتەكەیان بەرەو ئێران بەڕێكەوتووە، داواشی لە بەرپرسانی وڵاتەكە كرد رێككەوتن بكەن، چونكە كاتیان بەرەو تەواوبوون دەچێت و ئەمە دوایین هەل دەبێت بۆیان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.