ئهمرۆ چوارشهممه، دیلان جۆنسۆن یاریدەدەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمهریكا بۆ کاروباری گشتیی و یاریدەردەری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە کۆشکی سپی، ڕایگەیاند کە تا ئێستا 26 وڵات بوونهته ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاشتی و ئاوهدانیی لە غەززە.
ئاژانسی ههواڵی " ئهنادۆڵ"ی توركیا بڵاویكردووهتهوه، دیلان جۆنسۆن لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" نووسیوویەتی: "وەک قۆناغی یەکەم ھەریەک لە ئەلبانبا، ئەرجەنتین، ئەرمینیا، ئازەربایجان، بەحرێن، بیلاڕووس، بولگاریا، کەمبۆدیا، میسر، سلڤادۆر، ھەنگاریا، ئیندۆنێزیا، ئوردن، کازاخستان، کۆسۆڤۆ، کوێت، مەنگۆلیا، مەغریب، پاکستان، پاراگوای، قەتەر، سعوودیە، تورکیا، ئیمارات، ئۆزبەکستان و ڤێتنام بوونهته ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاشتیی لە غەززە".
ڕاشیگەیاندووە: "لە ماوەی داھاتوودا، وڵاتانی زیاتر دەبن بە ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاشتیی لە غەززە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.