Erbil 31°C چوارشەممە 12 ئاب 06:28

سۆران.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بریندار هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 28-1-2026 ، لە رێگای سه‌ره‌كی گەلی عەلی بەگ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 5 ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س بریندار بوون.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند: ڕووداوەکە لە جۆری لێکدان بووە، لە ئەنجامی رووداوەکەشدا (5) ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە، ئۆتۆمبێلی جۆری (ئۆپل ڤیکترا و کیا مۆتۆرس دوو تەنی و سکۆدا تەکسی و نیسان سەنترا و کیا سیراتۆ) لە ڕێگای سۆران- خەلیفان  نزیک تاڤگەی گەلیی عەلی بەگ لێکیانداوە.  

سەبارەت بە قوربانیەکان، هاتوچۆی سۆران دەڵێت: لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس برینداربوونه‌ و داوا لە شوفێران دەکەین  پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن  بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.