ئهمڕۆ چوارشەممە28-1-2026، کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، جەختی لە پێویستی بەهێزکردنی بەرگریی و ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا کردەوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەو تەحەددایانەی کە بەهۆی سیاسەتە ناجێگیرەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە هاتوونەتە ئاراوە.
كالاس لە وتارێکدا بۆ ئاژانسی بەرگریی ئەوروپا ئاماژەی بەوەشکرد،"ئەوروپا چیتر ناوەندی سەرەکی کێشکردنی واشنتۆن نییە."
ئەم گۆڕانکارییە ماوەیەکە بەردەوامە، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەوروپا دەبێت تواناکانی بەهێزتر بکات لە بوارەکانی بەرگریی و ئاسایش و ئاسمانیدا.
كایا كالاس زیاتر گوتی : واشنتۆن وەک هاوبەشێکی سەرەکی دەمێنێتەوە، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە لەگەڵ گۆڕانی سەرنجی ئەمهریکا، ناتۆ پێویستە ڕۆڵی ئەوروپی خۆی بەهێز بکات بۆ پاراستنی زیاتری هێزی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.