Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 22:25

لە ئێران دۆلار ئاستی 150 هەزار تمەنی تێپەڕاند و هەڵاوسان گەیشتە 60%

کوردستان TV
100%

بەهای دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕی دراوی ئێراندا ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئاستی 150,000 تمەنی تێپەڕاند. ئەم داڕمانە خێرایەی بەهای تمەن لە کاتێکدایە کە مانگی ڕابردوو، دابەزینی بەردەوامی بەهای دراوی ئەم وڵاتە ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری ئێرانی لێ کەوتبووەوە.

هاوکات لەگەڵ قەیرانی دراو، پێوەری بۆرسەی تاران لە یەک ڕۆژدا 120,000 خاڵ دابەزی، کە میدیا ناوخۆییەکانی ئێران وەک "دابەزینی مێژوویی بۆرسە" وەسفیان کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، ناوەندی ئاماری ئێران لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند لە مانگی 1ی ئەمساڵدا ڕێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە 60٪ کە  ئەمەش بەرزترین ڕێژەی هەڵاوسان لە ماوەی تەمەنی ئەم ناوەندەدا بووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.