Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 22:18

هەوڵی تەقاندنەوەی چێشتخانەیەكی كوردی لە پارێزگای ئەنباڕ درا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو لەلایەن ئەندامێكی رێكخراوی داعش هەوڵی تەقاندنەوەی چێشتخانەیەكی كوردی لە سنووری پارێزگای ئەنباڕ درا، بەڵام هەوڵەكە سەری نەگرت.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كەمێك پێش ئێستا بڵاوی كردەوە، لە ئۆپڕاسیۆنێکی هەواڵگریدا توانیویانە ئەندامێکی داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن کە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە لە ناوچەیەكی شاری رومادی ئەنجامدراوە، پێش ئەوەی تیرۆریستەکە بتوانێت كارە تیرۆریستییەكە ئەنجام بدات.

بەگوێرەی زانیارییەکان هێزەکانی پۆلیسی پارێزگاکە و ئاسایشی ئەنبار لەناو "چێشتخانەی هیوا کوردی" لە ناوچەی 5 کیلۆ، خۆکوژەکەیان دەستگیر کردووە و توانیویانە بە سەرکەوتوویی پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکەی لە جەستەی بکەنەوە و پووچەڵی بکەنەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی جەختی کردەوە کە ئەم دەستکەوتە ئەمنییە دوای چاودێرییەکی ورد و چڕی جوولەکانی ئەو تیرۆریستە هاتووە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.