Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 15:18

هەسەدە: هێزەكانمان لە چەند میحوەرێك هێرشی چەكدارانی دیمەشقیان تێكشكاند

کوردستان TV
100%

هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ سێشەممە لە چەند میحوەرێك هێرشكراوەتە سەر شاری كۆبانێ، بەڵام سەرجەم هێرشەكان پووچەڵ كراونەتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بڵاوی كردەوە: چەكدارانی سەر بە دیمەشق لە رێگەی حەوت درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە هێرشیان كردە سەر گوندی باقیلای باشوور لە دەوروبەری كۆبانێ.

بڵاویشی كردەوە: هەر ئەمڕۆ چەكدارانی دیمەشق هێرشیان كردە سەر گوندەكانی قاسمیە و زركوتك لە رۆژئاوای كۆبانێ، هەروەها هێرشكرایە سەر گوندی سەفا لە باشووری كۆبانێ، واتە لە چەند میحوەرێك هێرشەكان ئەنجامدراون.

ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە جەختیشی كردەوە كە شەڕڤانان لە سەرجەم میحوەرەكان بەرپەرچی چەكدارانیان داوەتەوە و هێرشەكانیان تێكشكاندووە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە پێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەستە و شەڕڤانان بە مافی خۆیان دەزانن بەرگریی لە خاك و نیشتمان و گەلی خۆیان بكەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.