Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 04:47

ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا پێشوازی لە درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان هەسەدە و حكوومەتی دیمەشق دەكەن

کوردستان TV
100%

ئەمریكا و هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا و فڕەنسا و ئەڵمانیا، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازییان لە بڕیاری درێژكردنەوەی ئاگربەستی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) و حكوومەتی دیمەشق دەربڕی.

ئەمڕۆ سێشەممە تۆم باراك نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ سووریا لەگەڵ ژان نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا، ئیڤێت کووپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سیراپ گولەر جێگری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كۆبوونەوەیەكی تایبەتیان ئەنجام دا بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكان لە سووریا.

دوای كۆبوونەوەكە هەرچوارلا راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە و تێیدا رایانگەیاند: داوا لە هەموولایەك دەكەین پابەندی تەواوی ئاگربەست بن، هەروەها داوا لە لایەنە دەرەكییەكانیش دەكەین هاوكاربن بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان.

سەبارەت بە بارودۆخی مرۆییش، وڵاتانی ڕۆژئاوا جەختیان لەسەر پێویستی کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی سەلامەت کردەوە و رایانگەیاند "دەبێت ئەو ڕێڕەوانە بپارێزرێن و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە شاری کۆبانی دەست پێ بکرێنەوە".

سەبارەت بە تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی هەسەدە بۆ ناو سوپای سووریا، لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە كە ئەم پرۆسەیە دەبێت "بەشێوەیەکی کاریگەر مافەکانی هەموو هاووڵاتییان بپارێزێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.