وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 27ی کانوونی دووەمی 2026، تیمی تەکنیکی وەزارەت لیستی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕەوانە کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەکە، بڕیارە سبەی چوارشەممە 28ی کانوونی دووەم، لیستەکە بە فەرمی ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ بکرێت.
ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەی وردبینیکردن لە لیستەکان و ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕییەکانە بۆ ناردنی تەمویلی پێویست، تاوەکو لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.