Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 06:35

کەشناسی: شەپۆلێکی باران و بەفر و هەورە تریشقە ڕوو لە ناوچەکە دەکات

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە دوای نیوەڕۆی سبەیەوە شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە، 27ـی کانوونی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ڕایگەیاند: کەشوهەوای ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێنێتەوە و ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە. مەودای بینین لە نێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بەسەرخۆیی هەڵدەکات.

بۆ سبەی چوارشەممە، 28ـی کانوونی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی گۆڕانکاری لە کەشوهەوادا ڕوودەدات هەرچەندە لە کاتەکانی بەیانیدا ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لە پارێزگای دهۆکەوە دەست پێ دەکات و پاشان تەواوی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: کە لەگەڵ شەپۆلی بارانەکەدا، ناوچە سنوورییەکان و ئەو لوتکە شاخانەی بەرزییان لە 1500 مەتر زیاترە، بەفربارینیان تێدا دەبێت. هەروەها هۆشداری دراوە کە لە هەندێک ناوچەی وەک (زاخۆ، دهۆک، سلێمانی، چەمچەماڵ، باکووری کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان) بارانەکە بە شێوەی لێزمەی کورتخایەن دەبێت و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆلە لە ڕۆژی پێنجشەممەدا کۆتایی دێت.

پێشبینی بەرزترین پلەی گەرمای ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان سێشەممە چوارشەممە
هەولێر 18 17
سلێمانی 15 13
دهۆک 16 12
هەڵەبجە 14 14
زاخۆ 17 14
چەمچەماڵ 17 15
سۆران 10 9
پیرمام 13 12
ئاکرێ  15 13
حاجی ئۆمەران 3 3

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.