Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 21:20

شەڕڤانان هێرشێکی سوپای دیمەشقیان لە کۆبانێ تێکشکاند

کوردستان TV
100%

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویان کردەوە، لە گوندەکانی سنووری شاری کۆبانێ توانیویانە بەرپەچی هێرشەکانی سوپای دیمەشق بدەنەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە، سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست، ئەمڕۆ چەند جارێک هێزەکانی سوپای دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر ناوچەکانیان و ئەوانیش وەڵامیان داونەتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە، هێزەکانی سوپای دیمەشق هێرشێکیان لە گوندی (کوڕک) دەستپێکردووە، بەڵام هێزەکانی هەسەدە توانیویانە هێرشەکە تێکبشکێنن و ڕێگری لە پێشڕەوییەکانیان بکەن.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، سوپای دیمەشق بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆبانێ دڕۆن بەکارهێناوە و گوندەکانی "جەلەبیە، خەراب عەشک و زرک"یان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ بۆردومان کردووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.