Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 13:22

سکرتێری گشتیی ناتۆ: ئەوروپا بەبێ ئەمه‌ریکا ناتوانێت بەرگریی لە خۆی بکات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە مارک ڕوت سکرتێری گشتیی ناتۆ ڕایگەیاند، ئەوروپا بەبێ ئەمه‌ریکا ناتوانێت بەرگری لەخۆی بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لەناو کیشوەرەکەدا داوای پشتبەستن بەخۆ دەکرێت بۆ دروستكردنی هێزی یه‌كگرتوویی ئه‌وروپی دوای گرژییەکان لەسەر گرینلاند.

مارك ڕوت بە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپای گوت: "ئەگەر هەر کەسێک لێرە هێشتا پێیوابێت یەکێتی ئەوروپا یان ئەوروپا بە گشتی، دەتوانێت بەرگری لە خۆی بکات بەبێ ئەمه‌ریکا ئه‌وه‌ له‌ خه‌ونبینی قووڵ دایه‌.

راشیگه‌یاند: له‌بری ئه‌وه‌ی گرژیی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا و ده‌ره‌كی دروست بكرێت، پێویسته‌ بیر له‌ یه‌كخستنی هه‌ڵوێسته‌كان بكرێته‌وه‌ بۆ به‌هێزكردنی لۆجیستی و دیپلۆماسی كیشوه‌ره‌كه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.