ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، هێزەکانی سەر بە حکوومەتی سووریا ئاگربەستیان پێشێل کردووە و هێرشیان کردووەتە سەر گوندی "سەفا"، لە ئێستاشدا شەڕێکی سەخت بەردەوامە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا بڵاوی کردەوە، لەم کاتەدا هێزەکانیان بەرپەرچی هێرشێک دەدەنەوە کە لەلایەن گرووپ و چەکدارانی سەر بە دیمەشقەوە کراوەتە سەر گوندی "سەفا" لە باشووری شاری "چل ئاغا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ناوچەکە شەڕ و پێکدادانی سەختی تێدایە لەنێوان شەڕڤانان و هێزە هێرشبەرەکان.
هەسەدە ئاماژەی بەوە داوە کە ئەم هێرشە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی دیمەشق دێت بۆ زیادکردنی گرژییەکان، سەرەڕای بوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە ناوچەکەدا.
لە کۆتاییدا هێزەکانی سووریای دیموکرات جەختیان کردووەتەوە کە هێزەکانیان بەردەوامن لە بێدەنگکردنی سەرچاوەکانی تەقە و تێکشکاندنی هێرشەکە لە چوارچێوەی "مافی ڕەوای بەرگریکردن لە خۆ".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.