ئەمڕۆ دووشەممە، شەپۆلێكی سەرماو بهفربارینی سەخت سەرانسەری بەشێکی زۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکای گرتووهتهوه و لانیکەم 11 كهس گیانی لهدهستداوه و زیاتر لە ملیۆنێک ماڵ بێ کارەبا بوون و هەزاران گەشتیی ئاسمانیش هەڵوەشاوهتهوه.
دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوه کە بارستە هەوای جەمسەری پاڵ بە پلەکانی گەرما دەنێت بۆ ئاستێکی زۆر نزم دابهزیوه و بۆ چەند ڕۆژی دیکەش كهشهكه بهردهوامی دهبێت.
لای خۆیهوه، پۆلیسی فیدڕالی ئهمهریكا رایگهیاندووه، لە 20 ویلایەتدا باری نائاسایی ڕاگەیەندراوه جگە لە واشنتۆنی پایتەختی فیدراڵی.
جگه لهوه ئاژانسی کەشناسی نیشتمانیی ئهمهریكا رایگهیاندووه: ئەم زریانە لەلایەن هەندێک لە شارەزایانەوە بە یەکێک لە خراپترین زریانەکانی زستان دادەنرێت کە ئەمهریکا لە چەند دەیەی ڕابردوودا شاهیدی بووە، چونکە پلەی گەرمی بەستوو و بەفربارینی زۆر و کەڵەکەبوونی سەهۆڵی هێناوەتە ئاراوە کە دەتوانێت ئاماژە بە دەرئەنجامە کارەساتبارەکانی بكرێت.
زەهران مەمدانی، سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک ڕایگەیاند، له دوو رۆژی رابردوودا تەرمی پێنج کەس لە شوێنی کراوە و بههۆی بهستن و رهقبوونهوه دۆزراونەتەوە.
مهمدانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیکردەوە "هەرچەندە هێشتا هۆکاری گیانلەدەستدانیان نازانین، بەڵام ئەم گەردەلوولە بە ڕوونی مەترسییەکانی سەرمای زۆر و لاوازی زۆرێک لە دانیشتووان بەتایبەتی بێ ماڵ و حاڵەکانی نیویۆرکمان بیردەخاتەوە".
لە ویلایەتی تەکساس، دەسەڵاتداران گیانلەدەستدانی سێ کەسی تريان پشتڕاستکردەوە، لەنێویاندا کچێکی تەمەن 16 ساڵ کە بەهۆی ڕووداوێکی خلیسکانەوە گیانی لەدەستداوه.
هەروەها لە ویلایەتی لویزیانا دوو کەسی تر بەهۆی دابهزینی پلەی گەرمی بهرچاو گیانیان لەدەستداوە، بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ویلایەتەکە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.