بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بە مەبەستی بەشداریكردن لە دوو چالاكی گرنگ كە بڕیارە لەو شارەدا ئەنجام بدرێن.
فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بڵاوی كردەوە: سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت ئەمرۆ یەكشەممە گەیشتە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا.
سەفین دزەیی لە چوارچێوەی گەشتەكەیدا بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی گەشتیاری ئیسپانیا - هەرێمی کوردستان و هەروەها کردنەوەی ئۆفیسی نوێی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیسپانیا دەكات.
سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان هەر لەو سەردانەیدا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی فەرمی لەگەڵ بەرپرسانی ئیسپانیا دەبێت.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە كاتی گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی مەدرید، لەلایەن هیشام ئەلجبووری هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراق لە ئیسپانیا و دارەوان حامد غەفار نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئیسپانیا و شاندێکی باڵیۆزخانە پێشوازیان لێ کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.