Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 14:26

سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی فڕۆكەخانەی واشنتن هەڵوەشێنرانەوە

کوردستان TV
100%

ئیدارەی فڕۆكەخانەی رۆناڵد ریگان لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا ئەمڕۆ یەكشەممە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی هەڵوەشاندەوە بەهۆی خراپی كەشوهەوا و ئەو شەپۆڵە بەفربارینە چڕەی ویلایەتەكەی گرتووەتەوە.

فڕۆكەخانەكە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانیان هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەو شەپۆڵە بەفربارینەی ناوچەكەی گرتووەتەوە كە بووەتە هۆی لەكاركەوتنی فڕۆكەخانەكە.

بڵاویشی كردۆتەوە: بەگوێرەی پێشبینییەكان كەشوهەوای ئەمڕۆ بەتەواوی سەخت دەبێت، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت تەواوی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانیەكان دابخرێت.

ئیدارەی فڕۆكەخانەی رۆناڵد ریگان هەروەها بڵاوی كردەوە: بەگوێرەی خشتەكان ئەمڕۆ نزیكەی 10 هەزار گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەكە هەڵوەشێنراوەتەوە.

شەپۆڵێكی سەرما و بەفربارینی سەخت تەواوی ئەمریكای گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە 21 ویلایەت حاڵەتی لەناكاو راگەیەنراوە.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.