وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 500 ملیۆن دینار وەك هاوكاری پێكەش بە هاونیشتمانیانی رۆژئاوای كوردستان كرد.
وەزارەتی دارایی رایگەیاند "لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، بڕی 500 ملیۆن دینار وەک هاوکاری پێشکەش بە هاونیشتمانییانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێت.
راشیگەیاند "وەزیری دارایی هەروەها بڕیاری دا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە دەست بە کۆکردنەوەی هاوکاری بکرێت بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بەشێوەی ئارەزوومەندانە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.