Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 18:13

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ نوورى ماليكى كرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، بۆ دياريكردنى وه‌ك به‌ربژێرى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقی فیدڕاڵ، پيرۆزبايى له‌ نوورى ماليكى كرد.

نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيرى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ نووری مالیكی خواست له‌ ئه‌رك و به‌رپرسيارێتيى داهاتوويدا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێك كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى هاووڵاتیيانى عێراق بێت و تواناى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى هه‌بێت.

لاى خۆيه‌وه‌ نوورى ماليكى سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايی نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.