ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسێكی باڵای رێكخراوی تیرۆریستی داعش دەستگیر كرا كە لە رابردوودا چەندین تاوانی گەورەی دژی مرۆڤایەتی ئەنجامدابوو، تیرۆریستەكە لە رۆژانی رابردوو لە سووریا هاتبووە ناو خاكی عێراقەوە.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق لە ئۆپڕاسیۆنێكدا توانیان تیرۆریست ئیبراهیم فەرحان حەسەن دلێمی لە ناوچەیەكی سنووری نێوان هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە دەستگیر بكەن.
تیرۆریستەكە یەكێك بووە لە ئەنجامدەرانی كۆمەڵكوژی سپایكەر و لە ساڵی 2014 بەرپرسی بەیتولمالی رێكخراوی داعش بووە لە پارێزگای تكریت.
ئیبراهیم فەرحان حەسەن دلێمی لە رۆژانی رابردوو لە رێگەی سووریاوە هاتبووە خاكی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.