وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی كێشەی گواستنەوەی گازی سروشتی، گرفتی پچڕانی كارەبا لە پارێزگاكان دروستبووە، جەختیش دەكاتەوە كە لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كێشەكە چارەسەر دەبێت.
وەزارەتی كارەبا لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروست بوو".
بڵاویشی كردەوە "ئەو كێشەیە بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی دروستكردووە".
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوەش دا "تیمەکان لە چەند کاتژمێری داهاتوو گرفتەکان چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.