بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە شۆفێران لەبارەی خراپیی بارودۆخی ڕێگاکان بەهۆی چڕی بەفربارینەوە، داواش دەکات تەنها بۆ کاری زۆر پێویست نەیەنە دەرەوە.
ڕۆژی هەینی، 23ـی کانوونی دووەم، بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لە ئێستادا شەقامی نێوان تاسڵوجە بەرەو ئاراستەی ڕاپەڕین و بەپێچەوانەوە، لەگەڵ بەشێکی زۆری شەقامەکانی دەرەوەی شاری سلێمانی، بەهۆی چڕی بەفربارینەوە مەترسییەکی زۆری خزین و هەڵخلیسکانیان لەسەرە.
هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی بەفربارینەکەوە ئەگەری نەمانی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێل و پەککەوتنی هاتووچۆ و ڕوودانی ڕووداوی نەخوازراو لەئارادایە، ئەمەش مەترسی بۆ سەر ژیانی شۆفێران و سەرنشینان دروست دەکات.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکات: بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت شۆفێری نەکەن و نەیەنە دەرەوە تا ئەو کاتەی کۆتایی بەم شەپۆلە بەفربارینە دێت، بەو هیوایەی هەمووان سەلامەت بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.