Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 07:19

پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاکەلی

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ محەممەد شاکەلی، کەسایەتیی تێکۆشەری سنووری گەرمیان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەیامێکی پرسەی بڵاو کردەوە.

 

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شاکەلی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی تێکۆشەر و دیاری کوردستان و سنووری گەرمیان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی (شێخ محەمەد شاکەلی)ـمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو شێخ محەمەد شاکەلی و تەواوی دۆستان و ئاشنایانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

22ی کانوونی دووەمی 2026

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.