Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 12:51

پارتی ئازادیی کوردستان: لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی و درۆنی ئەندامێکمان گیانی بەخت کرد

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی گشتیی سپای میللیی کوردستان سەر بە پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بنکە و بارەگاکانیان ڕووبەڕووی زنجیرەیەک هێرشی مووشەکی و درۆنی بوونەتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ناو ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئەنجام دراون و تێیدا ئەندامێکی یەکەی لۆجستی سپای میللیی کوردستان بە ناوی "موزەفەر محەممەدزادە" ناسراو بە (نەبەز) گیانی بەختی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان کردووە، هەروەها ئەندامێکی دیکەی هێزەکانیان بریندار بووە.

فەرماندەیی سپای میللیی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم جۆرە هێرشانە لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێن کە ناوچەکە لە بارودۆخێکی هەستیاردایە. لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەم ڕووداوانە نابنە هۆی ساردبوونەوەیان لەو ڕێبازەی کە گرتوویانەتە بەر، بەڵکوو جەخت لەسەر بەردەوامبوونی خەبات و هێزی زیاتر بۆ پاراستنی نیشتمان و ئازادی دەکەنەوە.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا، فەرماندەیی گشتیی سپای میللیی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی گیانبەختکردوو موزەفەر محەممەدزادە دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە ڕێبازی پێشمەرگایەتی و پاراستنی مافە نەتەوەییەکان بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.