Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 06:22

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئۆستریا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ کریستیان شتۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری ئۆستریا (نەمسا) کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا. هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئۆستریا کردەوە.

هەروەها هاوڕابوون لەسەر پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.