ئهمڕۆ دووشەممە، سکۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا هۆشداری دایە وڵاتانی ئەوروپا لە سەپاندنی باجی تۆڵەسەندنەوە لە کاردانەوە بەو باجانەی کە لە لایەن دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمهریکاوە هەڕەشەی لێكراوه بە مەبەستی بەدەستهێنانی خاکی دوورگهی گرینلاند.
بێسنت لە یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پێموایە ئەوە هەنگاوێکی زۆر ناژیرانە دەبێت ئهگهر ئهوروپا بیر له بژاردهی باجیی زیادهی گومرگیی وهكو تۆڵهسهندنهوه له ئهمهریكا بكاتهوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ دەیەوێت کۆنترۆڵی خاکی گرینلاند به خۆبەڕێوەبەری بکات، چونکە بە سەرمایەی ستراتیژی دەزانێت و ئاسایشی نیوەگۆی ڕۆژئاوا بە هیچ کەسێکی دیکە ناسپێرین.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.