وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه وه‌ستانی شه‌ڕی له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ راگه‌یاند، دوای رێككه‌وتنی نێوان سه‌رۆكی سووریا و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده).
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سووریا كه‌مێك پێش ئێستا له راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: راگرتنی شه‌ڕ و راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له سه‌رجه‌م به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بڵاویشی كرده‌وه: ئەم ڕێوشوێنە ڕێگە خۆش دەکات بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت بۆ گەڕانەوەی ئاواره‌كان بۆ ناوچەکانی خۆیان، هەروەها دووباره كاركردنه‌وه‌ی دامەزراوەکانی دەوڵەت بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان.
ئه‌م راگه‌یه‌نراوه له كاتێكدایه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) راگه‌یه‌نرا.
ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌زڵووم عه‌بدی رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر 14 خاڵ كرد كه یه‌كه‌م خاڵی رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاندنی به‌په‌له‌ی ئاگربەست بوو لەسەرجەم بەرەكانی جەنگ.
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده تێكه‌ڵی پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆی سووریا ده‌كرێن له‌گه‌ڵ پێدانی پله‌ی سه‌ربازی شایسته و پێداویستییه‌كانیان.
له‌به‌رامبه‌ریشدا سەرجەم دەروازە سنووری و كێڵگە نەوتی و گازییەكان ده‌چێته ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومەتی سووریا و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.