Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 03:35

پەروەردەی چۆمان: لەبەر سەلامەتیی قوتابیان سبەی پشووی فەرمییە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان ڕایگەیاند، بەهۆی دۆخی کەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی قوتابیان و مامۆستایان، سبەی پێنجشەممە لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوورەکەیان پشووی فەرمی دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چۆمان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای گفتوگۆ و هەماهەنگی لەگەڵ قایمقامی قەزای چۆمان و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سۆران، بڕیار درا سبەی پشوو بێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەبەر سەلامەتیی گیانی قوتابیان، مامۆستایان و فەرمانبەران، بڕیارمان دا سبەی پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2026، لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەکەمان بکرێتە پشوو".

ئەم بڕیارەی پەروەردەی چۆمان بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و سەرماوە دێت کە ناوچە شاخاوییەکانی گرتووەتەوە و هاتوچۆی قوتابیانی ئەستەم کردووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.