ئەمشەو لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو روو لە دابەزین دەكەن و دیاردەی شەختە دروست دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "درەنگانی ئەمشەو بۆ کاتەكانی بەرەبەیان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفڕی سیلیزی لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی و پارێزگای هەڵەبجە و هەورامان و ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک ئەگەری دروستبوونی دیاردەی شەختە هەیە".
هەروەها دەڵێت "پێوێستە شوفێران خۆیان بەدوور بگرن لەو ناوچانە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان".
ئاماژە بەوەش دەكات "ئەمشەو ساردترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باکوری خۆرهەڵاتی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران دەبێت كە پلەکانی گەرما لە درەنگانی شەودا بۆ بەرەبەیان 10 پلە لەژێر سفڕی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.