لە گوندێکی سنووری ناحیەی سەرسنک، بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە، سێ ئەندامی یەک خێزان خنکان کە باوکێک و دوو منداڵن.
ئەمڕۆ شەممە 10ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرچاوەیەک بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند، لە گوندی "باوەرکا کەعبێ"ـی سەر بە شارەدێی سەرسنک لە شارۆچکەی ئامێدی، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە، قوربانییەکان شوانێک و دوو منداڵین کە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکاون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، باوکەکە پیشەی شوانییە و لە نەتەوەی عەرەبە. دوای ڕووداوەکەش تەرمەکانیان بە مەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.