Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی دهۆکەوە بۆ شۆفێران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئێستادا بەفربارین لە سنووری "چیای گارە" و ڕێگای "چەمانکێ" دەستی پێکردووە.


 بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆ لەو ناوچانە دروستبووە و داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان، سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.


هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند: "داواکارین هەمووان پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ دوورکەوتنەوە لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو".

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لەو شۆفێرانەش دەکات کە لەو ڕێگایانەن یان ناچارن هاتوچۆ بکەن:

١- بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەکانی تیمەکانی هاتوچۆ بن.

٢- خێراییەکانیان کەم بکەنەوە و مەودای سەلامەتی نێوان ئۆتۆمبێلەکان بپارێزن.

٣- دڵنیابن لە کارکردنی سیستەمی گەرمکەرەوە و لایتی تەم و برێکی ئۆتۆمبێلەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.