Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:48

زانکۆی سەلاحەدین وادەی کۆتاییهاتنی مامەڵەی کاغەز و بە ئەلکتڕۆنیکردنی تەواوی کارەکانی ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

زانکۆی سەلاحەدین هەنگاوەکانی بەرەو بە دیجیتاڵکردنی تەواوەتی خێراتر دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ساڵی 2026 هیچ مامەڵەیەک لە دەرەوەی سیستەمی ئەلکتڕۆنی نامێنێت.

ئەمڕۆ هەینی، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: "پاڵپشت بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ڕاسپاردەی (پ.د. کامەران یونس محمدئەمین) سەرۆکی زانکۆ، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەشێکی زۆری کاروبارەکانی زانکۆ کراونەتە ئەلکتڕۆنی."

ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا تیمەکانی زانکۆ کارەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەی تا کۆتایی ساڵی 2026 پرۆسەکە بە تەواوی کۆتایی بێت و سەرجەم کارگێڕی و مامەڵەکان ببنە دیجیتاڵی، بە جۆرێک هیچ مامەڵەیەک لە دەرەوەی سیستمەکە ئەنجام نەدرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.