وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەسەر زاری "ئان سنۆ" نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ کاروباری سووریا، پێشوازیی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی کاتی لە شاری حەلەب کرد و داوای هەنگاوی زیاتری کرد بۆ پاراستنی هاووڵاتیان.
ئان سنۆ لە پەیامێکدا کە لە لاپەڕەی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا بڵاو کراوەتەوە ڕایگەیاند: "پێشوازی لە ئاگربەستی کاتی لە حەلەب دەکەم و هانی لایەنەکان دەدەم کە ئەم ئاگربەستە فراوان بکەن، تاکوو نەهامەتییەکانی ئەو مەدەنییانە کەم بکرێتەوە کە لە ناو توندوتیژییەکاندا گیریان خواردووە."
نێردەی بریتانیا ئاماژەی بەوەش کردووە شانشینی یەکگرتوو بەردەوام دەبێت لە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پاراستنی گیانی مەدەنییەکان. هەروەها جەختی لە گرنگیی دیالۆگ و دەستپێکردنی گفتوگۆ کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی 10ی ئازار، وەک ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی تەنگژەکان و گەڕاندنەوەی سەقامگیری.
المبعوثة البريطانية لسورية، آن سنو: "أرحب بوقف إطلاق النار المؤقت في #حلب، وأحث على توسيعه لتخفيف معاناة المدنيين الذين علقوا بالعنف. والمملكة المتحدة تواصل الحث على حماية المدنيين، وعلى أهمية الحوار تجاه تطبيق اتفاق 10 مارس/آذار."@UKforSyria
— 🇬🇧وزارة الخارجية والتنمية البريطانية (@FCDOArabic) January 9, 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.