Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:43

کەشناسی: لە هەندێک کات و شوێندا باران بە لێزمە دەبارێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند، تێیدا ئاماژە بە هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین و نزمبوونەوەی پلەی گەرما دەکات.

ڕۆژی هەینی، 9ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی بە هەوری تەواو دەمێنێتەوە. بارانبارین سەرەتا لە ناوچەکانی باکوور و باکووری ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێدەکات، پاشان لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆدا کاریگەریی ئەم شەپۆلە فراوان دەبێت و زۆربەی ناوچەکان دەگرێتەوە لە هەندێک کات و شوێندا بارانەکە بەشێوەی لێزمە باران دەبێت. هاوکات لە ناوچە سنوورییەکان و لوتکە شاخە بەرزەکان، بەفر دەبارێت. پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ کەمێک نزم دەبێتەوە.

 بۆ سبەی شەممە، 10ـی کانوونی دووەم، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەور و سارد بێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوام دەبێت. کەشناسی ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت پلەی گەرما نزمبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت و 2 تا 5 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەی

دەڤەرەکان هەینی شەممە
هەولێر 16 13
سلێمانی 14 10
دهۆک 14 11
کەرکووک 17 14
هەڵەبجە 13 10
سۆران 9 5
گەرمیان 19 16
حاجی ئۆمەران 6 2

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.