ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، سەفین موحسین دزەیی سه‌رۆكی فه‌رمانگه له تۆڕی "ئێكس" له په‌یامێكدا نیگەرانی قووڵی خۆی دەربڕیووه لەسەر زیادبوونی گرژییەکان و بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە حەلەب.
سەفین موحسین دزەیی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هه‌رێم لە پلاتفۆڕمی " ئێكس" لە پەیامێکدا نیگەرانی قووڵی خۆی بۆ پەرەسەندنی گرژییەکانی حەلەب و بەکارهێنانی هێزی سەربازی دەردەبڕێت و رایگه‌یاندووه: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە پەرەسەندنی گرژییەکانی ئەم دواییە و بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە شاری حەلەب دەڕوانین.
سه‌فین دزەیی له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: پێویستە لەسەر هەموولایەک دان بەخۆیاندا بگرن، ڕێز لە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان بگرن و ژێرخان و ژیانی خەڵکی سڤیل بپارێزن، وە بە ئاشتییانە و دیالۆگ کێشەکان چارەسەر بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.